AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ٢ ٠٨:٣٦

بە بیانووی لێدانی پەکەکە؛

تورکیا قەزای ئاکرێ بۆردومان کرد/ کوژراو و بریندار هەیە

تورکیا قەزای ئاکرێ بۆردومان کرد/  کوژراو و بریندار هەیە

بەهۆی بۆردومانی هێزی ئاسمانی تورکیا لە گوندی کافیای سەر بە قەزای ئاکرێ دو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بێ سەروشوێنە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەمێک پێش ئێستا هێزی ئاسمانی تورکیا گوندی کافیای سەر بە قەزای ئاکرێی بۆردومانکرد و بەهۆیەوە دو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش لە ئێستادا بێسەروشوێنە.

بۆردومانەکە لەلایەن هێزی ئاسمانی تورکیاوە ئەنجامدراوە و بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە هاووڵاتی سیڤیلن.
چەند رۆژێک لەمەوبەر فڕۆکە جەنگییەکانی سەر بە سوپای تورکیا ئەشکەوتی حەسارایان لە گوندی گوهەرزی سەر بە قەزای ئامێری بۆردومانکرد، بەڵام هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانی گیانی لە ئەنجامی بۆردومانەکە بڵاونەکرایەوە.

News ID 49169

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha